وەفدێکی باڵای ئێران سەردانی بەغداد دەکات

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، بڕیارە وەفدێکی باڵای رەسمیی ئێران سەردانی بەغداد بکات بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ لەگەڵ حکومەتی عێراق.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، وەفدەکەی ئێران ژمارەیەک بەرپرسی باڵا لەخۆدەگرێت کە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ دێتە بەغداد، لەوانەش پرسی قەرزەکانی ئێران کە لەلایەن عێراقەوە کۆکراونەتەوە سەبارەت بە هەناردەکردنی غاز بۆ عێراق و تاوتوێی رێککەوتنێکیش دەکرێت لەسەر میکانیزمێک، بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەفدەکە پرسی هاوردەکردنی غازی تورکمانستانیش لەگەڵ بەغداد، تاوتوێدەکات. هەروەها باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ماوەی دوای کشانەوەکە دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە وڵاتانی عەرەبی یەکەم و لە جیهاندا 25ەمین وڵاتە لە بوونی ڕێڕەوی ئاوی ناوخۆیی  بۆ بەکارهێنان

دامەزراوەی GFPی جیهانیی لە ڕیزبەندییەکیدا کە لەمساڵد بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، عێراق لەسەر ئاستی جیهان 25ەمین وڵات و لەوڵاتانی عەرەبی…
زیاتر ببینە

ئەردۆغان: بۆ چەکدانانی پەکەکە قسە لەگەڵ هەولێر و بەغداد دەکەین

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەولێر و بەغداد، سەبارەت بە وردەکارییەکانی چۆنیەتیی رادەستکردنی چەکەکانی…
Total
0
Share