هەندێك میدیای جیهانی باس لەوە دەكەن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆكی ئەفغانستانی ڕاگەیاندووە، وڵاتەكەی تاووتوێی پرسی كشانەوەی تەواوەتی دەكات لەو ئەفغانستان.
ئاڕ تی-ی ڕوسی لە هەواڵێكیدا ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی ئازار ئاماژەی بەوەكردووە، ئانتۆنی بڵینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە نامەیەكدا كە بۆ ئەشرەف غەنی، سەرۆكی ئەفغانستانی ناردووە جەختی لەوەكردووەتەوە واشنتن تاووتوێی كشانەوەی تەواوەتی دەكات لەئەفغانستان.
لەلایەكی دیكەوە، كەناڵی “TOLOnews”ی ئەفغانی دەقی نامەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكای بڵاوكردووەتەوە كە تیاییدا، پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بە تەواوەتی لەو وڵاتە باس كراوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە كابینەی پێشووی ئەمریكا و لەسەر دەستی ترەمپ باس لە كشانەی تەواوەتی هێزە ئەمریكییەكان كرا لە ئەفغانستان.