پەرلەمانی کوردستان بڕگەیەکی دیکەی بۆ دانیشتنەکەی سبەینێ زیادکرد

پەرلەمانی کوردستان سبەینێ دووشەممە 8ی ئازار کۆدەبێتەوە و بەپێی نوسراوێک سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پێشتر کارنامەی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ بە نوسراوێکی فەرمی بڕگەیەکی دیکە بۆ دانیشتنەکە زیادکرد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، به‌پێی حوكمى خاڵی (1) له‌بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (49) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به‌ڕیزبه‌ندیی (سێیه‌م) بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ژماره‌ (2)ى رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2021/3/8، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یاداشتێك له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی لیژنه‌ی (داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت) به‌بۆنه‌ی یادی (8ى مارس) وه‌ك رۆژی جیهانیی ئافره‌تان.

پێشتر سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کارنامەی کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی بڵاوکردەوە کە بریتیی بوون لە:

یه‌كه‌م: خستنەڕووی ڕاوبۆچوونی پەرلەمانتاران سەبارەت بەڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەمان لەساڵی 1991. (بۆ ماوەی چل دەقیقە)

دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

بابەتی پێشتر

نێیمار بۆ بەشداریکردن بەرانبەر بەرشلۆنە چەکی نهێنی بەکاردەهێنێت

بابەتی دواتر

بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی یەکەم ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: کشانەوەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگیراوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بەهۆکاری هونەری و یاسایی بڕیاردراوە دەرگای کشانەوەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکرێتەوە. جومانە…
Total
0
Share