دەستەی دەروازە سنورییەکان داهاتی مانگی شوباتی ئاشکرا کرد

دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ئاماری داهاتی مانگی شوباتی دەروازەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە داهاتەکەی زیاتر لە 96 ملیار و 500 ملیۆن دیناربووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستەی دەروازە سنورییەکان بڵاویانکردەوە ڕایگەیاند، “داهاتە گومرگییەکان و باج و داهاتەکانی دیکە لە مانگی شوباتدا گەیشتووەتە 96 ملیار و 784 ملیۆن و 370 هەزار دینار بووە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لە مانگی ڕابردوودا 105 حاڵەتی سەرپێچی لە دەروازەکاندا تۆمارکراوە لەوانە یاریکردن بە نوسراوەکان، مادەی هۆشبەر، کاڵای ماوەبەسەرچوو و سەرپێچیی جۆراوجۆری دیکەش”.

ئاماژە بەوەشکراوە کە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و پشووەکان لە چین وەک یەکێک لە هەناردەکارە گەورەکانی کاڵا بۆ عێراق و زۆربەی وڵاتانی جیهان کاریگەریی هەبووە لەسەر قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و داهات.

بابەتی پێشتر

بەغداد.. دوو تەقینەوە ئەنجامدران

بابەتی دواتر

نێیمار بۆ بەشداریکردن بەرانبەر بەرشلۆنە چەکی نهێنی بەکاردەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share