كازمى داوادەكات پەلەبكرێت لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، ناوچە سنوورییەكان لە ناوچە لەبیركراوەكانن و داواش لە سیاسییەكانی وڵات دەكات پەلەبكەن لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییەكانی هاوڵاتییان.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لەمیانەی سەردانێكیدا بۆ گوندە سنوورییەكان لەگەڵ سوریا ڕایگەیاند، ناوچە سنوورییەكان بەداخەوە لە ناوچە لەبیركراوەكانن، ئەوەش كارێكە ڕەتیدەكەینەوە، ئەوانەی نیشتەجێین عێراقین و پێویستە خزمەتگوزارییان پێشكەش بكەین و بیانپارێزین.

وتیشی، “دۆخی ئاسایش سەقامگیرە و پتەوە، ئەوەی لێرە و لەوێ دەوتریت تەنها پڕوپاگەندەی میدیاییە” ئەوەشی وت، لێرەوە داوا لە برایانی سیاسی دەكەم پەلەبكەن لە پێكهێنانی حكومەت بەجۆرێك وەڵامدەرەوەی پێویستیی هاوڵاتییان بێت لە سەرجەم ناوچەكانی نیشتمان، لە باكوورییەوە بۆ باشوور و لە ڕۆژهەڵاتیەوە بۆ ڕۆژئاوا”.

كازمی داواشی لە گوندنشینان كرد هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بكەن بەمەبەستی بەهێزكردنی “ئاسایش و سەقامگیری” و سەپاندنی هەیبەتی دەوڵەت.

بەر لەو وتانە سەرۆك وەزیران، كە لە هەمان كاتدا فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراقە، لەگەڵ سەركردەكانی پرۆسەكانی ڕۆژئاوای ئەنبار كۆبووەوە و ژمارەیەك ڕێنمایی تایبەت بە ئاسایشی سنوورەكان پێدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. خالید حەیدەر: ئەگەر هەیە لە یاسای بودجەی ساڵی 2026 نرخی گۆڕینەوەی دۆلار بەرامبەر دینار زیادبکرێت

د. خالید حەیدەر ئاشکرایدەکات، ئەوەی کاریگەرییەکی گەورە لەسەر نرخی دینار دادەنێت لە عێراقدا، گرژییە سیاسییەکانە. د. خالید حەیدەر،…
Total
0
Share