عێراق.. ئەمریكا پارە بلۆككراوەكانی ئێران ئازاد دەكات

ئەمریكا، پارە بلۆككراوەكانی ئێران لە عێراق ئازاد دەكات و كاربەدەستێكی ئێران زانیاری لەو بارەیەوە دەخاتەڕوو.

بەرپرسێكی ئێرانی، ئەمڕۆ هەینی 5ی ئازار ئاشكرایكرد، ئەمریكا ڕازی بووە بە ئازادكردنی ئەو پارانەی ئێران كە لە عێراق “دەستیان بەسەردا گیراوە” و چەندین ملیار دۆلارن.

حەمید حوسەینی، ئەندامی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق لە تویتێكدا ئاشكرایكرد، “چەند سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوی عێراقی دەڵێن، ئەمریكا ڕەزامەندی نیشانداوە بە ئازاكردنی ئەو پارانەی ئێران كە لە بانكی بازرگانیی عێراقدان.”

حوسەینی ڕایگەیاندووە، “ئەم ڕوداوە بەر لە جەژنی نەورۆز و مانگی ڕەمەزان ڕودەدات، بۆیە ڕێگە بۆ خەڵكی ئێران خۆشدەكات پێداویستییەكانیان دابین بكەن.”

زانیارییەكان لە دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە باس لەوە دەكەن كە ئێران 6 ملیار دۆلار قەرزی كەڵەكەبووی لای عێراقە، زۆربەی ئەو پارانەش داهاتی كارەبا و غازی ئێرانن كە بە حكومەتی عێراقی فرۆشتوون.

ڕاپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كە بەهۆی فشارەكانی ئەمریكاوە، عێراق نەیتوانیوە ئەو پارانە بداتەوە بە ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان: بۆ چەکدانانی پەکەکە قسە لەگەڵ هەولێر و بەغداد دەکەین

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەولێر و بەغداد، سەبارەت بە وردەکارییەکانی چۆنیەتیی رادەستکردنی چەکەکانی…
زیاتر ببینە

ئێران داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حکومەتی وڵاتەکە داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، بەمەبەستی تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل. میدیاکانی ئێران…
Total
0
Share