ئوردن موشەك دروستدەكات

كۆمپانیایەكی ئوردنی، موشەكی دژەتانك دروستدەكات.

كۆمپانیای “جەدارە”ی ئوردنی بۆ سیستمی بەرگری، هەنگاوەكانی دەستپێكردووە بۆ دروستكردنی موشەكی “كۆرنێت- ئی” كە موشەكێكی دژەتانكە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، پسپۆڕانی كۆمپانیاكە، ئەزموون و شارەزاییان بۆ دروستكردنی ئەو جۆرە موشەكە لە ڕوسیا بەدەستخستووە و موشەكەكە لەسەر خاكی ئوردن دروستدەكرێت.

یوری كاشكۆ، بەڕێوبەری كۆمپانیای جەدارە لە مۆسكۆ ڕایگەیاند، “دروستكردنی موشەكەكە قۆناغی زۆری بڕیوە و تەنها ئەوەندەی ماوە پارچە پێویستەكانی بەیەكەوە ببەسترێنەوە.”

لە سەرەتای ئەمساڵدا، كۆمپانیای “ڕوس ئەبورون ئێكسپۆرت”ی ڕوسی، لە پێشانگەی “ئایدیكس – 2021” كە لە ئیمارات بەڕێوەچوو، گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای “جەدارە” ئیمزاكرد و مافی دروستكردنی موشەكی “كۆرنێت”ی بە كۆمپانیا ئوردنییەكە بەخشی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئێران: بۆ پوچەڵکردنەوەی گەمارۆکان ڕێککەوتن لەگەڵ ڕوسیاش واژوو دەکەین

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەی لە پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بە نیازە لەگەڵ ڕوسیاش ڕێککەوتن واژوو بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی…
Total
0
Share