بەهۆی گەرماوە زیاتر لە هەزار کەس لە ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستیی ئیسپانیا رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو گەرما بەتینەی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، تاوەکو ئێستا هەزار و 60 کەس گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو، 674 کەس بەهۆی گەرماوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئەمساڵ ئەو رێژەیە بەرزبووەتەوە و لە مانگی تەمموزدا، هەزار و 60 کەس بەو هۆکارە گیانیان لەدەستداوە.

لای خۆیەوە، مۆنیکا گارسیا مارکێز، وەزیری تەندروستیی ئیسپانیا رایگەیاند، هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییانیان لەبارەی مەترسییەکانی گەرما چڕترکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە پنتاگۆن جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پنتاگۆن لەگەڵ دانیال شاپیرۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ…
Total
0
Share