هەرێم.. لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 202 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 202 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، یەك كەسیش بە هەمان هۆكار مردووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئازار، ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 202 كەسی تر توشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای هەولێر بووە كە 114 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا تەنها یەك كەس لە هەرێمی كوردستان بە پەتای كۆرۆنا مردووە.”

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكبوونەتەوە، بریتییە لە 132 كەس.

دوای ماوەیەك لە پاشەكشێكردنی توشبوون بە كۆرۆنا، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان زیادیكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی هیوا: ئەگەر کێشەی دەرمان چارەسەر نەکرێت، هەموو کەرتی تەندروستی تووشی کێشە دەبێت

دکتۆر یاد نەقشبەندیی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند، لەئێستادا کێشەی دەرمان لە نەخۆشخانەكە دروستبووە، ئەگەر گرفتە سەرەكییەكەی دەرمانیش چارەسەر…
Total
0
Share