داوا دەكرێت بایدن هەوڵی ڕاگرتنی ئەردۆغان بدات

170 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا داوا دەكەن، كابینەی بایدن هەوڵی ڕاگرتنی پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە توركیا بدات.

بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار، 170 ئەندامی هەردوو حزبی دیموكراتەكان و كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا وتارێكی واژووكراویان ئاڕاستەی ئانتۆنی بڵێنكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكایان كردووە.

لەو نوسراوەدا داوایان لە كابینەكەی بایدن كردووە، هەوڵی ڕاگرتنی پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ بدات لە توركیا، وەك ئاژانسەكە ئاماژەی پێكردووە.

 لە ناوەڕۆكی وتارەكەدا هاتووە، “توركیا ئەندامە لە ناتۆ و هاوبەشێكی گرنگی ئەمریكایە بۆ ماوەیەكی درێژ، بەڵام ڕەجەب تەیب ئەرۆدغان، سەرۆككۆماری توركیا سەرئێشەی بۆ پەیوەندیی نێوان ئەو دوو وڵاتە دروست كردووە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “دۆسییە ستراتیژییەكان جێی گرنیگی پێدانی هەردوو وڵات بووە، بەڵام پێشێلكردنی ئاشكرای مافەكانی مرۆڤ لە توركیا ئەمریكای دووچاری نیگەرانی كردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی ڕوس کۆزمۆس: ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ لابردنی سزاکاندا دەبێت

دیمێتری ڕۆگۆزین بەڕێوەبەری “ڕوس کۆزمۆس” ئاژانسی ڕوسیی بۆشایی ئاسمان، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە هاوبەشەکانی وێستگە نێودەوڵەتییەکەی بۆشایی ئاسمانی…
Total
0
Share