یەكەم ژن سەرۆكایەتی ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانی وەردەگرێت

نگۆزی ئۆكۆنجولا-ئیویلا

نگۆزی ئۆكۆنجولا-ئیویلا گەیشتە بارەگای ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانی، بۆ ناسینی تیمەكەی و نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام، لە یەكەم ڕۆژی سەرۆكایەتییە مێژوییەكەی ئەو دامەزراوەیەی لە بەردەم ئالنگاری گەورەدایە بەهۆی دۆخی ئابوری و تەندروستیی ئێستای جیهان.

نگۆزی ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار لەكاتی گەیشتنی بە بارەگای ڕێكخراوەكە، كە بەسەر دەریای لیمان-دا دەڕوانێت، وتی، “دەگەمە یەكێك لە گرنگترین دامەزراوەكان لە جیهاندا و كارێكی زۆرمان هەیە ئەنجامیبدەین. هەستدەكەم ئامادەم بۆ ئەوە”.

نگۆزی یەكەم ژن و یەكەم ئەفریقییە سەرۆكایەتی ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانی بكات و وتی، ئەمڕۆی تەرخاندەكات بۆ گوێگرتن لە شاند و باڵیۆز و كارمەندان.

نگۆزی (66 ساڵ) پێشتر پۆستی وەزیری دارایی دووجار و وەزیری دەرەوەی نەیجیریای بۆ ماوەی دوو مانگ لە ئەستۆدا بووە و، دەبێتە جێگرەوەی رۆبەرتۆ ئەزفیدۆ-ی بەڕازیلی كە لە مانگی ئابی ڕابردوودا ساڵێك بەر لە كۆتایی هاتنی ماوەكەی دەستی لە پۆستەكەی كشاندەوە.

هەروەك ماوەی 25 ساڵ لە بانكی نێودەوڵەتی كاریكردووە و، لە 15ی ئەم مانگە لەلایەن 164 ئەندامەكەی ڕێكخراوەكەوە وەك بەڕێوبەری گشتیی ڕێكخراوەكە دەستنیشانكرا پاش شكستهێنانی هەوڵەكانی پێشوو كە چەند مانگێكی خایاند، بەهۆی ڤیتۆی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەوكاتی ئەمریكا لەسەر دیاریكردنی بۆ پۆستەكە.

گەیشتنی جۆ بایدن بە كۆشكی سپی بووە دەروازەی چارەسەری ڕێگا داخراوەكە، پاش ئەوەی پشتیوانی خۆی بۆ نیشاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: ساڵی داهاتوو مووچەی مانگی 11 و 12ی ئەمساڵ خەرجدەکرێن

بەپێی زانیارییەکان، مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ پێش سەری ساڵ دابەشدەکرێت و دوو مووچەکەی دیکەش ساڵی داهاتوو خەرجدەکرێن. سەرچاوەیەک…
Total
0
Share