ڤیدیۆ.. ئیسرائیل هێرشیکردە سەر چەند شوێنێک لە نزیکی دیمەشق

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاشکرایکرد بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١ی ئازار، سوپای ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی لە نزیک دیمەشق کردووەتە ئامانج کە بەشێک لە ڕاوێژکارانی سوپای پاسداران و چەکدارانی حزبوڵای تێیدایە.

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی نزیک لە حکومەتی سوریا و ئێران چەند ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە و نوسیویانە، “لە کاتێکدا سوپای ئیسرائیل هێرشیکردووەتەوە سەر ناوچەیەک لە نزیکی دیمەشق بەناوی الغوطه و لەوکاتەدا سیستمی دژە موشەکی سوریا موشەکەکانی تەقاندووەتەوە”.

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل بە فەرمی ڕایگەیاندووە ئێران هێرشی بۆسەر کەشتییەکی بازرگانی ئەوان ئەنجامداوە و لە بەرامبەردا هێرش بۆسەر ئێران ئەنجام دەدەن لە هەموو لایەکەوە.

لەگەڵ موشەکەکاندا حکومەتی سوریا ئاشکرایکردووە کە فڕۆکەکانی ئیسرائیل چەندجارێک لەبەرزاییەکانی جۆلانەوە هێرشیان کردووەتە سەر نزیک دیمەشق.

ئیسرائیل ئەوە جاری یەکەم نییە هێرش دەکاتە سەر گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و ڕاوێژکارانی سەربازیی ئەو وڵاتە لە سوریا.

لەگەڵ ئەم هێرشانەدا، بینیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، “ئێران هێرشی بۆسەر کەشتییەکی بازرگانی ئێمە ئەنجامداوە و ئێمەش لە هەموولایەکەوە لێیان دەدەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنە پەرلەمانییەکەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بڕیاریدا بچێتە ئـ.ـیمراڵی

لیژنەی برایەتی و دیموکراسیی نیشتمانیی پەرلەمانی تورکیا، بڕیاریدا بچێتە زیندانی ئیمراڵی. کاتژمێر 02:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لیژنەی برایەتی…
زیاتر ببینە

سەرۆککۆماری ئـ.ـێران: پێشوازی لە هەر گفتوگۆیەک دەکەین

سەرۆککۆماری ئـ.ـێران ئاشکرایدەکات، ئامادەی هەر گفتوگۆیەکی ئاشتییانەن لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام گەمارۆکان ڕێگرن. مەسعود پـ.ـزشکیان، سەرۆککۆماری ئـ.ـێران ڕایگەیاند، هەڕەشە…
Total
0
Share