ئێران گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا ڕەتکردەوە

ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، ئێران ڕەتیکردووەتەوە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئەوروپی و ئەمریکا بکات لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە ئاشکرایکردووە، “ئێران ڕەتیکردووەتەوە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆبکات و مەرجی هەبووە بۆ گفتوگۆ و دەیەوێت پێشتر دڵنیایی پێبدرێت کە بەشێک لە سزاکانی ئەمریکا لەسەری هەڵدەگیرێت”.

ئێران بە ڕاستەوخۆ بە لایەنی ئەوروپی وتووە کاتێک ئامادە دەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی یان واز لە پیتاندن دێنێت کە ئەمریکا نیاز پاکی لەسەر لابردنی سزاکان نیشان بدات.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر ئەمریکا ئامادەیی خۆی نیشاندابوو بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، ئەمەش بۆچوونێکی جیاوازە لە بۆچونی ئیدارەکەی ترەمپ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زللــەیەكی ویڵ سمیس هەرای نایەوە
ئۆسكاری 2022 دابەشكرا.. نابیستێك و جێندەرگۆڕاوێك ئۆسكاریان بردەوە

لە شاری لۆس ئەنجلس-ی ویلایەتی كالیفۆرنیا، ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاری 2022 بەڕێوەچوو، ئەمساڵ ئاهەنگەكە بە ئۆنلاین بەڕێوەنەچوو و…
Total
0
Share