وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە داوایەک لە عێراق دەکات

لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوتا عێراقییەکەی محەمەد جەواد زەریف داوایکرد کێشەی ڕاگرتنی تانکەرە سوتەمەنییەکانی سنوری حاجی ئۆمەران چارەسەر بکرێت.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقدا داوایکرد هەماهەنگی زیاتر هەبێت لە نێوان هەردوو وڵاتدا لەسەر سنورەکان، بەتایبەت چارەسەرکردنی کێشەی تانکەرەکانی سوتەمەنی لە نزیک مەرزی حاجی ئۆمەران.

جەواد زەریف لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر چەکدارانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، “ئەوەی ئەمریکا دەیکات تێکدان و پێشێلکارییە دژی سوریا و عێراق، بۆیە هەموو ئەو هێرشانە ئیدانە دەکەین”.

زەریف پێی وایە ڕوداوەکانی ئەمدواییەی عێراق گوماناوییە و بۆ تێکدانی ئەمنیەت و ئاسایشی عێراقە تا لە پەنای ئەوەدا هەندێک بەرژەوەندی ئەمریکا و وڵاتان بە دەستبهێنرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاندووە، “لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆمەڵێک پرسی هەستیاری وەک ئەمنیەت و بازرگانیمان تاوتووێ کردووە”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی ئەنجامدانی تەراویح لە مزگەوتەكانی هەرێم چی دەڵێت؟

بابەتی دواتر

بەریتانیا.. سوود لە پاشەڕۆی مرۆڤ وەردەگیرێت بۆ بەرهەمهێنانی وزە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن

شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە كاتەكانی دوانیوەڕۆوە بۆ شەو حاڵەتێكی بەفر و بارانبارین ناوچە جیاوازەكان دەگرێتەوە…
Total
0
Share