پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە

هۆڵی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان

بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی دەستپێبكاتەوە و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش بەرنامەی كاری دانیشتنەكە ئاشكرادەكات.

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە 1ی ئازار دانیشتنەكانی خولی بەهارەی پەرلەمانی كوردستان دەستپێبكاتەوە. دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەمڕۆ شەممە 27ی شوبات بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لەلایەن ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانەوە خولی بەهارە دەكرێتەوە و بەو بۆنەیەشەوە وتەیەك پێشكەشدەكات.

هەر بەپێی بەرنامەكە سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان وتەیان بەو بۆنەیەوە دەبێت.

دوا خاڵی بەرنامەی دانیشتنەكەش تایبەت دەبێت بە سوێندخواردنی پاڵێوراو (هەڵكەوت ئەنوەر خەلیفە) له‌ شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان (ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن).

لە ساڵی 2020دا پەرلەمانی كوردستان تەنها 90 كاتژمێر دانیشتنی هەبووە

لە 31ی كانونی یەكەمی ڕابردوو ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهاتنی خولی پایزەی ساڵی دووەمی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند.

پێشتر بابان جەعفەر، بەڕێوبەری پرۆژەی چاودێریی پەرلەمان لە ئینستتیوتی‌ په‌ی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، “پەرلەمانی كوردستان دوو خولی دانیشتنەكانی تەواوكردووە لە ساڵی 2020دا كە خولی بەهارە و خولی پایزە بوون”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “لەو دوو خولەیدا لە 1ی ئازارەوە تا 30ی تشرینی دووەم، پەرلەمانی كوردستان 18 دانیشتنی كردووە، لە سێ مانگی سەرەتای ساڵەكەش پێنج دانیشتنی دیكەی ئەنجامداوە و بەوەش كۆی گشتیی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان 23 دانیشتن بوون”.

وتیشی، لە ساڵی 2020دا پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی بۆ تەنها 10 پرۆژەیاسا كردووە و تەنها 90 كاتژمێر دانیشتووە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی وردەكاری هێرشەكەی سەر غالب محەمەد ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بەڕێوبەری باخچەیەکی ساوایان: پێیانوتین ئەمساڵ باخچەکان ناکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

سبەینێ سێشەممە وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆدەبنەوە. سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share