تەندروستیی عێراق وادەی گەیشتنی یەكەم كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنا ئاشكرادەكات

كاروانەكانی دیكە بەدوایدا دەگەیەندرێن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق وادەی گەیشتنی یەكەم كاروانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی شوبات لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، فڕۆكەی تایبەت بە گەیاندنی ڤاكسیینەكە ڕۆژی شەممە دەست بە جوڵە دەكات و دەگاتە عێراق.

ئەوەشی وت، “كاروانەكانی دیكەی ڤاكسینەكە بەدوایدا دەگەیەندرێن”.

پێشتر وەزیری تەندروستیی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاندبوو، لەو ڤاكسینەی عێراق دەیكڕێت بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان بەشی هەرێمی كوردستانیشی لێدەدرێت.

بۆچی گومان لە كاریگەریی ڤاكسینی كۆرۆنا دەكرێت؟

لە سەرەتای ئەم مانگە وتەبێژەكەی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكرد، ئەو كەسانەی لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانییەوە دیاریكراون بۆ ئەوەی یەكەمجار بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بكوترێن بریتین لە، كەسانی سەروو 50 ساڵ و كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكان و وەزارەتی تەندروستی و ڕاگەیەندكاران و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو وەزارەتەكەیان پشتی بە سێ جۆر ڤاكسین بەستووە بۆ ئەوەی بەكاریان بهێنێت ئەوانەش بریتین لە “فایزەر و ئەسترازێنێكا و سینۆ فارمی چینی”.

لەو چوارچێوەیەشدا ئەنجومەنی وەزیران بڕی 100 ملیۆن دۆلاری بۆ كڕینی ڤاكسینەكانی پەیوەندیدار بە كۆرۆنا تەرخانكرد.

کۆمپانیای فایزەر نهێنییەکی ڤاکسینەکەی ئاشکرادەکات

بابەتی پێشتر

حکومەتى هەرێم بڕیارێکی "گرنگ" دەربارەى کارەبا دەردەکات

بابەتی دواتر

ئاسایشی شارەزوور: سێ کەس بە تۆمەتی ساختەکردنی دراو دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share