کۆمپانیای فایزەر نهێنییەکی ڤاکسینەکەی ئاشکرا دەکات

کۆمپانیای فایزەر – بیۆنتیک ئاشکرای دەکات ئەو کەسانەی کە بە ڤاکسینەکەی ئەوان کوتراون نابنە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە جارێکی دیکە.

پێشتر گومان هەبوو ئەو کەسانەی کە بە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا دەکوترێن جارێکی دەبنە هەڵگری ڤایرۆسەکە ئەگەرچی خۆیان پێی نازانن، بەڵام ئەگەری گواستنەوەی بۆ کەسێکی دیکەیان هەیە.

ئەم پرسە لەلایەن کۆمپانیای فایزەر و وەزیری تەندروستیی ئیسرائیلەوە ڕەتکرایەوە و ڕاگەیەندرا کە ئەو کەسانەی بە ڤاکسینەکە کوتراون جارێکی دیکە توشنابنەوە و ناشبنە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

کۆمپانیای فایزەر – بیۆنتیک لە ئەنجامی کوتراوانی ئیسرائیلەوە بۆیان ڕونبووتەوە کە کەسێک بە ڤاکسینەکە کوترا جارێکی دیکە مەترسی توشبوون و بڵاوکردنەوەی لە خۆی دور دەخاتەوە.

هاوکات ڕۆژنامەی بیلدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، ” ئەو کەسانەی بە ڤاکسینی فایزەر کوتراون لە ٪90 پارێزراون بەرامبەر ڤایرۆسەکە و تەنانەت کۆرۆنا گۆڕاوەکەش.

ئیسرائیل یەکەمین ناوەندی تاقیکردنەوەی ئەزمونی کاری کۆمپانیای فایزەرە و بەپێی ئەنجامەکان تاوەکو بەرواری 30ی کانونی دووەم نزیکەی 1.7 ملیۆن کەس لە ئیسرائیل ژەمی دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە

بنیامین نەتنیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائل، دوێنێ شەممە ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکەن %95ی ئەو هاوڵاتییانەی ئیسرائیل کە تەمەنیان لە 50 ساڵ بەرەوسەرەوەیە لە دوو هەفتەی داهاتوودا پرۆسەی کوتانیان کۆتاییپێبێت.

بابەتی پێشتر

مێسی 37ی کرد بە 38

بابەتی دواتر

وەزارەتێکی هەرێم دامەزراندن ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share