تەقینەوەیەك لە عەفرین ڕویدا

بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە بووە

تەقینەوەیەك لە عەفرین ڕویدا و بەهۆیەوە لانیكەم سێ كەس برینداربوون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی شوبات بڵاویكردەوە، تەقینەوەكە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری عەفرینی ژێر دەسەڵاتی هێزە سورییەكانی نزیك لە توركیا بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە بووە و بەهۆیەوە لانیكەم سێ كەس برینداربوون، جگە لە زیانگەیاندنی بە ناوچەكە.

ڕۆژی پێشتریش تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو بووە هۆی كوژرانی كوڕ و كچێكی شارەكە، لەمیانەی ئامادەكردنی بۆمبەكە لەنێو ماڵەكەیاندا.

بەپێی ڕوانگەی سوری لەنێو ماڵەكەدا مادەی خامی تەقینەوە، كە بۆ دروستكردنی بۆمبی چێندراو بەكاردەهێنرێت، دۆزراوەتەوە.

بەمدواییە چەند تەقینەوەیەك لە شارەكەدا ڕویدا، كۆتاییەكانی مانگی ڕابردوو تەقینەوەیەك لە عەفرین بووە هۆی كوژرانی پێنج كەس كە لەنێویاندا سێ منداڵ هەیە، سەرەڕای برینداربوونی 29ی دیكە.

ڕۆژێك دواتریش لانیكەم 10 كەس كوژران و 24ی دیكەش برینداربوون بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لە هەردوو شاری ئەعزاز و باب لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی گرێبەست: وەزارەتی دارایی چوار مانگە نەیتوانیوە مووچەکانمان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە پێبدات

مامۆستایانی گرێبەست گردبوونەوە و داوای پێدانی مووچەکانییان دەکەن، دەشڵێن ” تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی 10مان پێنەدراوە و داوای…
Total
0
Share