لێخۆشبوونى 10%ی قه‌رزى كاره‌با لە سلێمانی كۆتایی دێت

بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، ماوەی پێنج ڕۆژ ماوە بۆ 10%ی لێخۆشبوون لە قەرزی کارەبا بۆ هاوبەشەکانیان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، ” لێپرسراوى فرۆشتنى وزه‌ ئاگاداری هاولاتییانی سنوری پارێزگاى سلێمانى دەکاته‌وه‌ کە رۆژى 28/2/2021 لێخۆشبوون له‌ (10%)  كۆتایی دێت و له‌ ڕۆژى دووشەممە 1/3/2021 رێژەی لێخۆش بوون ده‌بێت  به‌(5%) .”.

کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە، “داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌ بۆ مامه‌ڵه‌ى پاكتاو سه‌ردانمان نه‌كه‌ن، چونكه‌ به‌هۆى گۆڕانكارى له‌ نرخى كاره‌با تەنها مامه‌ڵه‌ى تاپۆكردن رایی ده‌كه‌ی”.

بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییان و هاوبەشانی کارەبا لە سلێمانی پارەی کارەبایان نەداوە و لایان کەڵەکە بووە، پێشتر بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی وەک هاندانێک بۆ بژاردنی قەرزەکان، هاوڵاتییان و هاوبەشانی ئاگادار کردبوویەوە ئەگەر لەو ماوەیەدا قەرزەکانیان بدەنەوە ئەوا لە 10% لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت.

بابەتی پێشتر

بەهەشتی هونەرمەندان و چاوی جیهان

بابەتی دواتر

ئاتالانتا - ڕیاڵ.. مێژوو بەرانبەر یانە ئیتاڵیەکان پاڵپشتی ڕیاڵ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە،…
Total
0
Share