داوا دەکرێت خاوەن موڵکەکان لە کرێی ئەم مانگەی کرێنشینان خۆشبن

کۆمەڵەی کرێنشینان داوا لە وتاخوێنانی مزگەوتەکان دەکات هاوکارییان بکەن لە هەڵمەتی بەخشینی کرێی ئەم مانگەی کرێنشینان لەلایەن خاوەن موڵکەکانیانەوە.

بەپێی نووسراوێکی کۆمەڵەی کرێنشینان کە ئاڕاستەی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کردووە، بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی سەرجەم چین و توێژەکان بە تایبەت کرێنشینان بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە داوا دەکەین کە خاوەن موڵکەکان لە کرێی ئەم مانگە کرێنشینان خۆشبن.

داوایشیکردووە، مامۆستایانی ئایینی و وتارخوێنی مزگەوتەکان لە رێگەی وتارەکانیانەوە بانگەواز بۆ هەڵمەتەکە بکەن و بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زۆری کرێنشینان سوودمەندبن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share