مەسرور بارزانی لەبارەی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەسەر هێرشەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕایگەیاند، هێرش بۆسەر ناوەندە دیپلۆماتییەکان پێشهاتێکی مەترسیدارە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ئیدانە دەکەین و هێرش بۆسەر ناوەندە دیپلۆماتییەکان پێشهاتێکی مەترسیدارە و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و داعش لە عێراقن”.

سەرۆکوەزیرانی هەرێم داوای لە بەغداد کردووە هەنگاوی کرداری بنێت بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ناوەندە دیپلۆماتییەکان.

مەسرور بارزانی داوای ڕاگرتنی بەپەلەی هێرشەکانی کردووە بۆسەر ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەو ناوچەیەی شاری بەغداد.

شەوی ڕابردوو بە سێ موشەک هێرشکرایە سەر ناوچەی سەوز لە شاری بەغداد و زەنگی ئاگادارکردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لێیداوە.

 

بابەتی پێشتر

ناتۆ: نیگەرانین لە نزیكبوونەوەی ئێران لە بەدەستخستنی چەكی ئەتۆمی

بابەتی دواتر

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: 30 هاوپەیمانی و سەدان حزب خۆیان تۆماركردووە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share