دیندار زێباری: لەماوەی ساڵێکدا پێنج هاوڵاتیی هەرێم بە بۆردومانی تورکیا شەهید بوون

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەماوەی تەنها ئەمساڵدا پێنج هاوڵاتی هەرێم لە بۆردومانی سەر سنورەکاندا شەهید بوون و 10کەسی دیکەش بریدانر بوون.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 10ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، “تەنها لە ئەمساڵدا 272 جار بۆردومان و تۆپباران لەلایەن سوپای تورکیا و سوپای پاسدارانەوە ئەنجامدراون و بەدواخەوە چەیدن گوندی سنوری بەهۆی بوونی پەکەکە لەناوچەکە چۆڵکراون”.

لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤەوە لە هەرێمی کوردستان دیندار زێباری ڕایگەیاند، “لەم چەند ساڵەی دواییدا ڕاسپاردەکان سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە هەرێم کەمتربۆتەوە و ئاماژەی ئەرێنی هەیە بۆ باشتربوونی دۆخی مافی مرۆڤ”.

سەبارەت بە مامەڵەی هێزەئەمنیەکانی هەرێم ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند، “هیچ هێزێک نییە لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی نەناسرابێت و وەک میلیشیا وابێت، چونکە هەموو هێزەکان لەلایەن پەرلەمان و حکومەتی هەرێمەوە بە فەرمی ناسێندراون و ڕۆڵێکی گەورەشیان هەبووە لە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و نەهێشتنی کاری سیخوڕی”.

 


 

بابەتی پێشتر

سەرۆكایەتی یەكێتی: كۆچی دوایی قادری حاجی عەلی خەمێكی قوڵ و داخێكی سەختە

بابەتی دواتر

تەرمی ئەو گەنجەی دوێنێ لە دوکان خۆی کوشت دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share