كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشكرایكردووە، تا ئیستا 30 هاوپەیمانی و زیاتر لە 200 حزب ناوی خۆیان تۆماركردووە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی شوبات، جەمانە غەلاوی، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاندووە، “تا ئەمڕۆ 30 هاوپەیمانی و 249 حزب خۆیان تۆماركردووە بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بكەن”.
ئاشكراشیكردووە، “58 حزبی نوێ سەرقاڵی دامەزراندنن بۆ ئەوەی بەشداری بكەن، 86 حزبی دیكەش سەردانی كۆمسیۆنیان كردووە بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن بەڵام جارێ خۆیان تۆمار نەكردووە”.
وتەبێژی كۆمسیۆن ئەوەشی وتووە، ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەی داتاكانیان نوێ كردووەتەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 915 هەزار و 360 كەس.