ژمارەیەك كاتیۆشا لە ناوچەی سەوزی بەغداد كەوتنەوە

دیمەنێكی پاش ڕوداوەكە

ژمارەیەك موشەكی كاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغداد كران و باس لە بوونی بریندار دەكرێت.

سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوبات بڵاویاكردەوە، ژمارەیەك موشەك لە ناوچەی سەوزی بەغداد كەوتوونەتە خوارەوە.

ژمارەی كاتیۆشاكان لەنێوان سێ بۆ چوار موشەكدا بوون و بەپێی میدیاكان زەنگی ئاگاداركردنەوە لە دەوروبەری ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغداد بیستراوە.

بەپێی هەندێك لە میدیاكان هێرشە موشەكییەكە ژمارەیەك برینداری لێكەوتووەتەوە.

خانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەربارەی هێرشەكە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، دوو موشەك لە ناوچەی سەوز كەوتوونەتە خوارەوە، بەبێ بوونی بریندار.

ئەوەشی ئاشكراكرد، بەدواداچوون بەردەوامە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share