باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات لەلایەن جەند چەکدارێکەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژراوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆنگۆ کاتێک کوژراوە کە لە شاری کینشاسا کۆمەڵێک چەکدار دەستڕێژی گولـلەیان لە کاروانێکی بەرنامەی دابەشکردنی خۆراکی جیهانیی کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسە فەرنسییەکە لۆکا ئەتاناسیۆ، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆنگۆی دیموکرات دوای ئەوە برینداربووە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە.
لۆکا ئەتاناسیۆ لە ساڵی 2018 وە سەرۆکایەتی شاندی دیپلۆماتی ئیتاڵیا دەکات لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک و وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی کاریکردووە.
تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ڕوداوەکە ڕانەگەیاندووە و سوپای کۆنگۆی دیموکراتیکیش لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی هێرشکەرەکان و لە ئایندەیەکی نزیکدا ناسنامەی گروپەکە ئاشکرا دەکەین”.