بەڕێوبەری خانەنشینی سلێمانی ڕایگەیاند، شوێنی وەرگرتنی موچەی خانەنشینانی سەربە بەڕێوبەرایەتییەکە گۆڕاوە بۆ دوو شوێن.
ئاراس غەریب، بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو خانەنشینانەی بە ژمارە پێناسی خانەنشینی ژمارە 1/عم دەستپێدەكات تا 20000/عم كرێكار، مووچەكانیان گواستراوەتەوە بۆ بانكی پیشەسازی لە گەڕەكی كارێزەوشك”.
بەڕێوبەری خانەنشینی سلێمانی ڕاشیگەیاند”ئەو خانەنشینانەی ژمارەی پێناسیان 35000 بەرەو سەرە، لە بانكی كشتوكاڵ لە گەڕەكی چوارباخ مووچەكانیان وەردەگرن”.
ئەگەرچی تا ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لیستی موچەی نوێی ڕانەگەیاندووە، بەڵام پێدەچێت 25 ئەم مانگە لیستێکی نوێی موچە ڕابگەیەنرێت.