جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، رێکاری یاسایی بەرامبەر بەڕێوەبەری شارەدێی شۆڕش دەگیرێتەبەر.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بەڕێوەبەری شارەدێی شۆڕش لەگەڵ ئەوەی داوای بەخشینی لە پۆستەکەی کردووە کەمتەرخەمیش بووە.
وتیشی، لەبەرامبەر کەمتەرخەمییەکانی، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو بەڕێوەبەرە دەگیرێتەبەر.