ئیسرائیل: ئەوانەی ژەمی دووەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە ڕێژەی %98 توشبوونیان کەمبووەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە مەترسیی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19 لەو کەسانەی ژەمی دووەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە بەڕێژەی %95.8 کەم بووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی شوبات ڕایگەیاند، “ڤاکسینەکە بەڕێژەی %98 چالاکە لە ڕێگریکردن لە تا و کێشەکانی هەناسەدان، بەڕیژەی %98.9یش چالاکە لە داخڵکردن لە نەخۆشخانە و گیانلەدەستدان.

بەپێی ئەنجامەکان تاوەکو بەرواری 30ی کانونی دووەم نزیکەی 1.7 ملیۆن کەس لە ئیسرائیل ژەمی دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە

بنیامین نەتنیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائل، دوێنێ شەممە ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکەن %95ی ئەو هاوڵاتییانەی ئیسرائیل کە تەمەنیان لە 50 ساڵ بەرەوسەرەوەیە لە دوو هەفتەی داهاتوودا پرۆسەی کوتانیان کۆتاییپێبێت.

ڕاپۆرتەکانی ئەو وڵاتە لەسەر تەندروستی تاک و ئەنجامە ئیجابییەکانی بەدەستهاتوو لە ئەنجامی هەڵمەتەکانی کوتان وای لەو وڵاتە کردووە ڕێکارەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا و ڕێکارە ئابورییەکان هەڵبگرێت و ئەمڕۆش بڕیاری کردنەوەی قوتابخانەکان و شوێنە بازرگانییەکانیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانج 20%ی هاوڵاتییان بوو
تا کۆتایی ئەمساڵ ڕێژەی خۆڤاكسینكردن لە چاوەڕوانكراو زیاتردەبێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان چاوەڕێدەکات ڕێژەی ئەوانەی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا وەردەگرن بگاتە سەروو 20%ی کۆی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش…
زیاتر ببینە

‏200 عو‌مره‌كارى كورد له‌ مه‌ككه‌ن.. تووشبووی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ سعودیه‌ تۆماركرا

له‌ سعودیه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن تۆماركرا، لەكاتێكدا ‏زیاتر له‌ 200 عو‌مره‌كارى كورد له‌و وڵاته‌ن بۆ به‌جێگه‌یاندنى…
Total
0
Share