قوباد تاڵەبانی: تەندروستیی سلێمانی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق پێشەنگە

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و کەموکوڕییەکانی کەرتی تەندروستی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کرد و لەگەڵ دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی سوپاسی بەڕێوەبەران و پزیشکان و کارمەندانی کەرتی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی کرد کە سەرباری هەموو کێشە و قەیران و گرفتەکانی بەردەمیان، بە هەوڵ و ماندووبوون و شارەزایی خۆیان، نەک هەر نەیانهێشتووە کەرتی تەندروستی پەکی بکەوێت، بەڵکو بە شانازییەوە تەندروستیی سلێمانی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراقدا پێشەنگە لە خزمەتکردنی هاوڵاتییاندا.

جێگری سەرۆکوەزیران ڕاشیگەیاند، شانازی بە کەرتی تەندروستیی سلێمانییەوە دەکات و دڵخۆشە کە کەرتی تەندروستی لە دەستێکی ئەمیندایە.

دواتر هەڵسەنگاندن کرا بۆ پلانە نوێیەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان. لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی، پشتیوانیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پلانە نوێیەکان ڕاگەیاند و ئامادەیی دەربڕی بۆ دابینکردنی ئامێرە پێویستەکان بۆ جێبەجێکردنی پلانەکان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بە ئاماژەدان بە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و کاریگەریی لەسەر کەرتی تەندروستی، گفتوگۆکرا لەبارەی ئامادەکارییەکان و گرتنەبەری هەندێک ڕێوشوێنی پێویست. جێگری سەرۆکوەزیران دڵنیاکرایەوە لەوەی کەرتی تەندروستی لە ئامادەباشیی تەواودایە بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران: لە ماڵەکانتان مەیەنەدەرەوە، شۆفێریکردن مەترسیدارە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە لەماڵەكانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە، چونكە شۆفێریکردن مەترسیدارە. ‎ لە ئاگادارییەكەی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

بانگەوازێک لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانیەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بانگەوازێک ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی کەرتی کارەبا دەکات. بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەسەر بودجەی…
زیاتر ببینە

کاروان گەزنەیی: ئەو داهاتەی بەهۆی گەندەڵییەوە لە سێ ساڵی ڕابردوودا نەماوە 80%ـی لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بووە

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان باس لە داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، ئاماژە بۆ دیارنەمانی…
Total
0
Share