ڤاکسینی ڤایزەر کاریگەری لەسەر گۆڕاوەکانی کۆرۆنا هەیە؟

بڵاوبوونەوەی چەند جۆرێک لە گۆڕاوەکانی ڤایرۆسی کۆڤید-19 لە بەشێک لە وڵاتانی جیهاندا ترس و دڵەڕاوکێی دروستکردووە و کۆمپانیای ڤایزەریش دڵنیایی دەدات کا ڤاکسینەکەی کاریگەری لەسەر ئەو گۆڕاوانەش هەیە.

کۆمپانیای ڤایزەر، کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بڵاویکردەوە، چەند گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەی ڤاکسینەکانیدا کردووە و لەسەر مشک تاقیکراوەتەوە و دەرکەوتووە کاریگەری لەسەر گۆڕاوە نوێیەکانی ڤایرۆسەکە هەیە.

لە ئێستادا گۆڕاوەکانی کۆرۆنا لە وڵاتانی چین و کۆریای باشوور و ژاپۆن و کەنەدا و ئەمریکا بڵاوبوونەتەوە و رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانە روو لە زیادبوون دەکەن کە بەو هۆیەوە روو لە نەخۆشخانەکان دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دەچێتە ریزى ئەو وڵاتانەى سزا لەسەر جگەرەکێشان لە شوێنە گشتییەکاندا دادەنێت

لیژنەى تەندروستیی ئەنجومەنى نوێنەران نزیکبوونەوەى دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسایەکى پەیوەست بە جگەرە و نێرگەلەکێشان رادەگەیەنێت کە چەندین بڕگەى سزا…
Total
0
Share