دابینکردنی غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم وەستاوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە کوژانەوەی گشتی لە کۆمپانیای دانەگازەوە ڕویداوە و بەهۆیەوە هەناردەی غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا وەستاوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، ” كاتژمێر 12:20ی ئەمڕۆ كوژانەوەی گشتی لەدانا گاز روویدا،  كە بەهۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان كەمبووەوە. لەئێستادا تیمەكانی كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم لەوەزارەتی كارەبا سەرقاڵی ئاسایكردنەوەی دۆخەكەن”.

لەماوەی سێ مانگدا ئەوە دووەمجارە کوژانەوەی گشتی لە کۆمپانیای داناگازەوە ڕودەدات و غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا ڕادەوەستێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: تێكەڵكردنی مووچە و ژیانی خەڵك بە ناكۆكییە سیاسییەكان كارێكی نابەجێیە و بە هەموو شێوەیەك دژی وەستاوینەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە پاتریك دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد.…
Total
0
Share