هەرێم كەمال ئاغا: رێككەوتن كراوە بۆ ساڵی داهاتوو مووچە لە كێشە سیاسییەكان جیابكرێنەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێككەوتن كراوە كە لە هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024 مووچە لە كێشە سیاسییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد جیابكرێنەوە و دەشڵێت، “بۆ ساڵی داهاتوو كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت”.

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، رێككەوتن كراوە لە هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024 مووچە لە كێشە سیاسییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد جیابكرینەوە.

وتیشی، مووچەخۆرانی هەرێم ئازادن هەژمارەكەیان لە چ بانكێك دەكەنەوە، بەڵام دەبێت ئەو بانكە لەگەڵ سیستمی بانكی ناوەندی بەسترابێتەوە یاخود نەخرابێتە لیستی رەشەوە.

هەرێم كەمال ئاغا جەختیكردەوە، “بۆ ساڵی داهاتوو كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت ئەوەش پێویستی بە هەمواری یاسای بودجە و جیاكردنەوەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە لە ئینفاقی فیعلی و رێككەوتنی لەسەر كراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەكارهێنانی مووچە بۆ بەرژەوەندیی حزبی كارێكی ناڕەوا بوو بەخۆشحاڵییەوە توانیمان رێگریی لێبكەین و نەهێڵین گوزەرانی خەڵكەكەمان بكەوێتە مەترسییەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی…
Total
0
Share