ئاسایشی گەرمیان سێ تەقەکەری دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان بڵاویکردەوە، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە پێشتر تەقەیان لە شۆفێری بارهەڵگرێک کردووە لەسەر رێگای بەرانان لە دەربەندیخان.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، ” شەوی 19/20ی ئەم مانگە لە کاتژمێر 11:45 خولەک لە شاخی  بەرانان لە قەزای دەربەنديخان تەقه كراوه لة ئۆتۆمبێلێكی بارهەرڵگر و تايەيان تەقاندووه كە شۆفێرەكەی كەسێكی عەرەب بووه.

ئاماژە بەوەکراوە، شۆفێری بارهەڵگرەکە ناوی ن.ج. ح بووە و خەڵکی بەغدادە، ئێستا تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون.

ناسمانەی تۆمەتبارەکان لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە ئاشکراکراوە و بریتیین لە، ا. ع. ح لةدايكبووی 1976، کە چەکی كڵاشينكۆف و مزەلی و يەك شانە و 27 فيشەكی  پێبووه لةگەڵ يەك دەمانچە.

تۆمەتبارێکی دیکەیان ناوی  ه. ع. ق بووە، لەدايكبووی 1990 و دانيشتووی هەڵەبجەی تازەيه و شۆفێر پيكئاب بووە، هەروەها ش. ع. أ لەدايكبووی 1991 و دانيشتووی گوندی گەوره قەڵایە سەربە ناحيەی زەڕايەن و ناوبراو تەقەكانی كردووه.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی: کارەبای 24 کاتژمێری مانای ئەوەنییە کە کارەبا ناکوژێتەوە

بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، کارەبای 24 کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان مانای ئەوە نییە کارەبا ناکوژێتەوە. غالب محەمەد،…
Total
0
Share