توركیا بۆ بەدەستهێنانی F-35 فشاردەكات

فڕۆكەی شەڕكەری F-35ی ئەمریكی

توركیا پشت بە نوسینگەیەكی پارێزەران لە واشنتن دەبەستێت بۆ فشاركردن لەپێناو قبوڵكردنی وڵاتەكەی لە بەرنامەی فڕۆكەی شەڕكەری F-35، وەك ئەوەی لە ڕاپۆرتێكی ڕۆیتەرزدا هاتووە.

پێشتر توركیا بەشداربوو لە بەرنامەی F-35 بە دروستكردنی هەندێك بەشی فڕۆكەكە، سەرەڕای خواستی لەسەر بەدەستهێنانی زیاتر لە 100 فڕۆكەی لەو جۆرە، بەڵام لە ساڵی 2019دا لە بەرنامەكە كرایە دەرەوە، دوای سووربوونی لەسەر كڕینی سیستمی بەرگریی S-400ی ڕوسی.

بەپێی ئەو گرێبەستەی لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریكاوە پێشكەشكراوە، ئەنقەرە پشتی بە كۆمپانیای (ئەرنۆڵد و بورتەر) بەستووە بۆ پێشكەشكردنی “ڕاوێژی ستراتیژی و پەیوەندی” لەگەڵ حكومەتی ئەمریكا بۆ ماوەی شەش مانگ، بەرامبەر بە 750 هەزار دۆلار.

ئەنقەرە دەركردنی لە بەرنامەكە بە كارێكی نادادپەروەرانە ناوبرد، لای خۆشیەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا هیوای خۆی نیشاندا لە ڕودانی پێشهاتی ئەرێنی لە سەردەمی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكادا.

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: هیچ بڕیارێکی قەدەغەی هاتوچۆ نییە

بابەتی دواتر

حەشدی شەعبی: ڕێککەوتنی عێراق و هەرێممان لەسەر شەنگال پێشێلنەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share