ئاگربەست دەرمانی برینەکانی قەرەباغ ناکات

سەرەڕای ئەوەی سێ ڕۆژە ئاگربەست لە هەرێمی قەرەباغ بە نێوەندگییری ڕوسیا ڕاگەیەنراوە کەچی هێشتاش ئازەربایجان و ئەرمینیا یەکدی تۆمەتبار دەکەن بەوەی پابەندنەبوون بە ئاگربەستەوە و بەردەوامن لە بۆردومان.

لەدوای ئاشکراکردنی ڕاپۆرتی هەردوولا لەبارەی زیانەکانی شەڕ لە دوای ئاگربەستەوە ڕوسیا و یەکێتیی ئەروپا بە فەرمی داوایان لە هەردوو لایەن کرد کە پەیوەستبن بە بەڵێنەکەیانەوە کە ئاگربەستە.

جوزێپ بورل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا دوێنێ یەکشەممە 11ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، “نیگەرانییەکان لەبارەی شەڕی قەرەباغەوە بەردەوامە و ئەوەی کە یەکێتیی ئەوروپای نیگەرانتر کردووە ئەوەیە کە ڕۆژبەڕۆژ ژمارەی قوربانیانی مەدەنی زیاتر دەبێت”.

هاوکات سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا کە بە بەدیهێنەری ئاگربەستەکە دادەنرێت داوای لە هەردوولا کرد پەیوەستبن بەو بەڵێنەی کە لە ڕوسیا داویانە و وتویانە شەڕ ڕادەگیرێت.

لەماوەی دوو هەفتەدا لەشەڕی قەرەباغ لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا زیاتر لە 300 سەرباز و مەدەنی کوژراون، سەرەڕای ئەوەی سێ ڕۆژ پێش ئێستا ئاگربەست لە هەرێمەکە ڕاگەیەنرا، بەڵام وەک دەردەکەوێت ئاگربەستەکەش نەیتوانی دەرمانی برینەکان بکات و وەک ڕۆژەکانی پێش ئاگربەست شەڕ بەردەوامە و خەڵکی مەدەنیی ناوچەی شەڕ بەجێدەهێڵن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی پێگە سەربازییەکانی سەربە حەماسیان کرد

درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشێکیان بۆسەر پێگەکانی بزوتنەوەی حەماس ئەنجامدا. بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، فڕۆکەکانی ئیسرائیل پێگە…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: هێرشبکرێتەوە سەرمان دووبارە وەڵاممان دەبێت

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، هەر هێرشێکی دیکە بکرێتەوە سەر وڵاتەکە، جارێکی دیکە وەڵامدەدەنەوە. لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا…
Total
0
Share