هەرێمی كوردستان.. ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا زۆر زیادیكردووە بەڵام كەس نەمردووە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 131 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، هیچ كەسێكیش بە هەمان هۆكار نەمردووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ هەینی 19ی شوبات ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 131 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای هەولێر بووە كە 53 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا هیچ توشبوویەكی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گیانی لەدەستنەداوە”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكبوونەتەوە، بریتییە لە 80 كەس.

لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ڕۆژانە یەك لەسەر پێنجی ژمارەكەی ئەمڕۆ بوو.

بابەتی پێشتر

کەسوکاری زیندانیکراوانی بادینان ڕاگەیەندراوێكیان بڵاكردەوە

بابەتی دواتر

باڵیۆزخانەی ئەمریكا ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی دەستگیركراوانی بادینانەوە بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی دوو پۆستی نوێی وەرگرت

یەكێتی پۆستی قائیمقامی خانەقین و بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدیەی وەرگرت میدیای رەسمی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی…
Total
0
Share