بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو چەندین شاندی دیپلۆماتی وڵاتان سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەن.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ” هەفتەی داهاتوودا چەندین شاندی دیپلۆماسی سەردانی هەولێر و هەرێمی كوردستان دەكەن، “ئەو شاندانەی دێن، زیاتر ئهو باڵیۆزانەن كە لە بەغدان، سەردانەكەش وەكوو پشتیوانی هەولێر و هەرێمی كوردستانە، پاش ئەو هێرشەی كرایە سەرهەولێر”.
كاردانەوەكانی هێرشە موشەكییەكەی شەوی 15 ی شوباتی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەردەوامن، جگە لە كەسایەتی و لایەنەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، هێرشەكە لەسەر ئاستی عێراق، وڵاتانی هەرێمی و جیهانیش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
دوای هێرشە موشەکییەکە وڵاتانی ئەوروپا و ناوچەکە هاوخەمی خۆیان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و سەرکۆنەی هێرشەکەیان کرد.