عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجی دەستپێكرد

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج دەكرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق دوای تەواوكردنی سەرجەم رێكارە دارایی و كارگێرییەكان دەستیكردووە بە دابینكردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی پێنج.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەزارەتی دارایی داوای لە یەكە خەرجییەكانی وەزارەتەكان و سەرجەم پارێزگاكان كردووە، پابەندبن بە مەرجەكانی خشتەی دارایی مانگانە و دڵنیابوون لە پابەندبوون بە خشتەی پەسەندكراوی مووچەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: پێدانی قەرزی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی دەوێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێدانی قەرزی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە، بڕیاری…
Total
0
Share