پارێزگاری هەولێر دەستبەکاردەبێت

بەپێی ئەو ڕێوڕەسمانەی کە بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی هەولێر دەگیرێتەبەر، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی شوبات پارێزگاری نوێی هەولێر مەرسومی سەرۆکایەتیی بۆ دەربچێت و ڕێکارەکانی دیکەی دەستبەکاربوونی تەواو بکرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری دیاریکراو لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرەوە ئەمڕۆ دەچێتە باڵەخانەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و لەکاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ سوێندی یاسایی دەخوات بۆ دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری نوێی هەولێر.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ ڕێوشوێنەکانی دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێ تەواو نابێت، واتە مەرسومی سەرۆکایەتی و سوێندخواردنی پارێزگار پێویستی بەچەند قۆناغێکە کە دەبێت بچێتە وەزارەتی ناوخۆ و چەند دامودەزگایەکی پەیوەندیدار دواتر پارێزگار دەستبەکار دەبێت بۆیە ئەمڕۆ ناتوانرێت ڕێکارەکان تەواو بکرێت.

لە بەرواری 8ی شوبات، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا ئومێد خۆشناوی بە 42ەمین پارێزگاری هەولێر هەڵبژارد و لە کۆی 23 ئەندامی ئەنجومەنی ئامادەبوو توانی 18 دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن بەدەستبهێنێت.

ئەمە دوای ئەوەی لە ڕۆژی 2020/11/18 فەرسەت سۆفی پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر، لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئەنقەرەی تورکیا بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا حكومەتی ناوەند ڕێوشوێنەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ حكومەتی ناوەند ناچاردەكات ڕێوشوێنەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكات. ئەنجومەنی نوێنەران ئەمشەو سێشەممە 16ی…
زیاتر ببینە

ئەحمەد کەرکوکی: بە تێپەڕاندنی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، ناکۆکیی رەگەزی و نەتەوەیی نامێنێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، بە تێپەڕاندنی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، ناکۆکیی رەگەزی و نەتەوەیی…
Total
0
Share