سوپای پاسداران مانۆڕی سەربازی لەسەر سنووری هەرێم ئەنجامدەدات

هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران

سوپای پاسدارانی ئێران مانۆڕێكی سەربازی لەسەر سنووری هەرێمی كوردستان و لە شارۆچكەی قەسری شیرین لە پارێزگای كرماشان ئەنجامدا.

ئاژانسی هەواڵی ئێرانی (ئێرانا) ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی شوبات لەسەر زاری موراد عەلی تەتەر، حاكمی شارۆچكەی قەسری شیرین وتی، مانۆڕەكە بە بەشداری هێزە سەربازییەكانی ناوچەكە بۆ نیشاندانی تواناكانیان ئەنجامدراوە.

وتیشی، “هێزە چەكدارییەكانی ئێران لەوپەڕی ئامادەیی و ئامادەباشیدان و ڕێگە بەهیچ دوژمنكارییەك بۆ سەر وڵات نادەن”.

شارۆچكەكە نزیكەی 186 كیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ خانەقین و ناوچەكانی گەرمیان لە هەرێمی كوردستان هەیە.

پێنجشەممەی ڕابردووش مانۆڕی وشكانی (ڕەسوڵی ئەعزەم) لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران ئەنجامدرا، بەبۆنەی 42 ساڵەی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران.

بەپێی سوپای پاسداران ئامانج لە مانۆڕەكان هەڵسەنگاندنی مەیدانی توانا و كەلوپەلە سەربازیی و بەرگرییەكانی هێزە وشكانییەكانی پاسەوانی شۆڕشی ئیسلامییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی وەفدی هەسەدە لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆتاییهات

هەسەدە رایگەیاند، کۆبوونەوەی وەفدەکەمان لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆتاییهات و زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە. هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسـ.ـەدە، رایگەیاند، کۆبوونەوەی…
زیاتر ببینە

سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەراست وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی لەندەن دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەنتۆنی بلینکن سەبارەت بە پرسی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی بەریتانیا دەکات. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی…
Total
0
Share