ئەمریکا سێ لقی ئـ.ـیخوان موسلیمینی خستە لیستی تـ.ـیرۆرەوە

وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سێ لقی گرووپی ئیـ.ـخوان موسلیمینی لە وڵاتانی لوبنان، ئەردەن و میسڕ، خستە پۆلێنی گرووپە تیرۆرستییە بیانییەکان و دەڵێت، ئەو گرووپانە مەترسیین بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

بڕیارەکە لەلایەن مارک روبیۆ، وەزیری دەرەوە و سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا پاش راوێژکردن بە هەریەکە لە پام بۆندی، داوکاری گشتیی ئەمریکا و تۆلسی گابارد، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی ئەمریکا ئامادەکراوە.

رەشنووسی بڕیارەکە کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە واژۆی لەسەرکراوە و لەلایەن کۆشكی سپییەوە بڵاوکرایەوە، تێیدا هاتووە، “گرووپەکە کە لقی لە وڵاتانی لوبنان، ئوردن و میسڕ هەیە، پاڵپشتی و هاوکاریی هەوڵەکان دەکەن بۆ تێکدانی ئارامی و هاندان بۆ توندوتیژی لە ناوچەکەیان و دژی هاوڵاتی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.”

هاوکات ئەوەش هاتووە، هەر کەسێك لە سنووری دەسەڵاتی ئەمریکا دابێت و هەوڵی کۆکردنەوەی هاوکاری و پاڵپشتی بۆ گرووپەکە بدات، لە ئەمریکا دەردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مارکۆ ڕوبیۆ: ئەمریکا هەوڵدەدات لە ڕێگەی دانوستانەوە کۆتایی بە شـ.ـەڕ بهێنێت

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند،  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە قورسی کاری کردووە بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ ئارامی…
Total
0
Share