وتەبێژی حکومەتی ئیسـ.ـرائیل، رایگەیاند، سبەینێ پرۆسەی ئازادکردنی بارمتەکان دەستپێدەکات.
دەیڤید مینسەری، وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، پرۆسەی ئازادکردنی بارمتەکان بەرەبەیانی سبەینێ دووشەممە ئەنجامدەدرێت، حەماس پابەندە بە ئازادکردنی 20 بارمتە لە بەرامبەر ئازادکردنی 2000 فەڵەستینی.
دەشلێت، پرۆسەکە بە چاودێریی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور، ئەنجامدەدرێت، 400 بارهەڵگریش کە هاوکاریی مرۆیی خۆراک، سووتەمەنی و دەرمانیان تێدایە لەڕێگەی دەروازەی رەفەحەوە دەچنە ناو غەزە.
ئاماژەی بەوەشکرد، خاچی سوور بارمتەکان لە حەماس وەردەگرن، دواتر دەیانگوازنەوە بۆ ئیسرائیل، تەرمەکانیش لە رێوڕەسمێکی رێزدارانەدا رادەستی خێزانەکانیان دەکرێنەوە.