وەزارەتی کارەبا خێراترکردنی سیستمی پێوەری زیرەک ڕادەگەیەنێت

وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، تەواوبوونی بەستنی پێوەری زیرەک زیاتر لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانە، بۆیە بەستنی ئەو سیستمە خێراتر دەکرێت.

لە کۆبونەوەیەکی وەزارەتەکەیدا ئەمڕۆ 6 ی تشرینی یەکەم، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاندووە، “پێوەری زیرەك بۆ خزمەتی خەڵك و باشبوونی ڕەوشی كارەبایە و بە بەستنی فشار لەسەر کەرتەکە کەمدەکاتەوە بۆیە تاوەکو ئێستا 320 هەزار پێوەری زیرەك بەستراوە”.

وەزیری کارەبا ئاشکرایکردووە، بڕیاردراوە خێراییەكی زیاتر بە پرۆژەكە بدرێت چونكە لەلایەك بارگرانی لەسەر تۆڕەكانی كارەبا ناهێڵێت و دەبێتە هۆی زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبا و دادپەروەرییش لە دابەشكردنی كارەبا جێبەجێ دەكات، لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی هاوبەشانی كارەبا و بەرزبوونەوەی خواستدا بوونی ئەو پێوەرە زۆر پێویستە “.

کەمال محەمەد ئاماژەی بەوەشکردووە، “وەكو وەزارەت هیچ درێغییەك ناكەین لە جێبەجێكردنی پرۆژەكە بەخۆشحاڵیەوە لەڕووی جێبەجێكردنەوە بەیەكێك لە پرۆژە سەركەوتووەكانی وەزارەت دادەنرێت و بە تەواوبوونی چاوەڕێی سەرکەوتنی لێدەکەین”.

وەزارەتی کارەبای هەرێم پڕۆژەیەکی بەناوی پێوەری زیرەک، یان سیستمی زیرەک دەستپێکردووە و لە ئێستادا لە زۆرینەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی بەستراوە، بە وتەی وەزارەتی کارەبا بە بەستنی ئەم پێوەرە ڕوندەبێتەوە لە چ ناوچەیەک زیاتر کارەبا بەکاردێت یان بەهەدەر دەدرێت.

 

بابەتی پێشتر

لقی سلێمانیی یەکێتیی مامۆستایان بایکۆتی دەوامی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

چەند پەرلەمانتارێك سوورن لەسەر پرساندنی سەرۆكی حكومەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share