سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاشکرای دەکات، سوپای تورکیا بەنیازە هێرش بکاتە سەر شەنگال، بەڵام ئەوان ئامادەکارییان کردووە کە بەرگری لەو قەزایە بکەن.
لە بەیاننامەیەکدا، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و سەرکردەی سەربازیی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، ” زانیاری وردی هه‌واڵگری و پشتڕاستكراوه‌مان پێگه‌یشتووه كه سوپای توركیا به‌رنامه‌ی هه‌یه هێرشبكاته سه‌ر چیای شه‌نگال و داگیركاری ئه‌نجامبدات و پێویستە حکومەتی سوپای عێراقیش هەموو ئامادەکارییەکان بکات”.
عامری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ” هێزه چه‌كداره‌كان و حه‌شدی شه‌عبییش ئاماده‌ن به‌رگری لە شه‌نگال بكه‌ن و پێویسته حكومه‌تی توركیا كۆتایی به‌و هه‌ڵسوكه‌وته دوژمنكارانه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر خاكی عێراق بهێنێت، چونكه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردو وڵات ناكات و كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت”.
عامری ئاماژەی بەوەشکردووە، ” چاوه‌ڕوانبوین توركیا به ته‌واوه‌تی له‌خاكی عێراق بكشێته‌وه، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی به‌عشیقه و ئه‌و هێڵه سنوریانه‌شی كه له ماوه‌ی ڕابردودا داگیریكردون، نه‌ك داگیركاری زیاتر ئه‌نجام بدات”.
لەلایەکی دیکەوە میدیا عێراقییەکان ئاشکرایان کردووە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری تورکیا “میت” پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامداوە تا تورکیا ڕازی ببێت بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە خاکی عێراقدا.