قوباد تاڵەبانی: سەرۆکی یەکێتی کاردەکات بۆ گەڕانەوەی متمانە لەنێوان لایەنەکان

قوباد تاڵەبانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ڕایدەگەیەنیت، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاردەکات بۆ ئەوەی متمانە لەنێوان لایەنەکان دروستببێتەوە.

قوباد تاڵەبانی، لە دووەمین کۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی لە سلێمانی ڕایگەیاند، سلێمانی هەمیشە لە بوارە جیاوازەكاندا ڕۆڵی گرنگی لە ناوچەكەدا هەبووە و هەمیشە وەک ناوەندێک هەوڵیداوە ڕۆڵی نێوەندگیر بگێڕێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

وتیشی، تێچووی ململانێ بەردەوامەکانی ناوچەکە زۆرە و کاتی ئەوە هاتووە دەرفەتێکی ڕاستەقینە بە ئاشتی بدەین.

ئاماژەی بەوەشدا، کارکردنی پێکەوەیی هەولێر و بەغداد سوودی گەورەی بۆ هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت، چونکە سەرکەوتنی هەر لایەکیان بە سەرکەوتنی ئەوی دیکە ئەژماردەکرێت.

تیشکیشی خستە سەر هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ دروستکردنەوەی متمانە لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا لە پێناو سەقامگیریی زیاتر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ گفتوگۆ لەبارەی ڕێكخستنەوەی یەكەی پاسەوانی دەكات

بڕیارە سبەی وەزیری ناوخۆ بچێتە پەرلەمانی کوردستان و لەبارەی بڕیاری ڕێکخستنەوەی یەکەی پاسەوانی گفتوگۆبكەن، سەرۆکی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانیش…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم: پێشنیازكراوە بۆ ساڵی داهاتوو چا و شیر بۆ بەشەخۆراكی مانگانە زیادبكرێن

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ ساڵی داهاتوو 12 بەشەخۆراك دابەشدەكرێت و دەشڵێت، “وەزارەتی بازرگانیی عێراق پێشنیازی بۆ…
Total
0
Share