کچێک لە سلێمانی خۆی خنکاند

ئێوارەی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن 28  ساڵ لە ماڵەکەیاندا بە مردووی دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش دەیسەلمێنن خۆی خنکاندووە، ئەمە وتەی بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانییە.

سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” کچێک بەناوی (ک،ن) تەمەن 28 ساڵ ئێوارەی ئەمڕۆ 13 ی شوبات، لە ماڵەکەی خۆیان کە لەگەڵ دایکیدا ژیاوە بە پەت خۆی خنکاندووە”.

بە پێی زانیارییەکان دایک و باوکی ئەو کچە ماوەیەک پێش ئێستا لە یەک جیابوونەتەوە و کچەکە لەگەڵ دایکیدا ژیاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خولی بەهارەی پەرلەمان دەستپێدەكات.. هەمواری یاسای هەڵبژاردن پرسی سەرەكیی ‏چاوەڕوانكراوە

جارێكى دیكه‌ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ و هەمواری یاسای هەڵبژاردن پرسی سەرەكیی ‏چاوەڕوانكراوە، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات…
Total
0
Share