فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق زنجیرە چیاكانی حەمرین-یان بۆردوومان كرد

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراقی ڕایگەیاندووە، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق چەند بنكە و بارەگایەكی “داعش”یان لە چیای حەمرین بۆردوومان كردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی شوبات، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، “فڕۆكە ئێف-16ەكانی عێراق، چەند مۆڵگە و تونێلێكی داعشیان لە زنجیرە چیاكانی حەمرین بۆردوومان كردووە”.

شانە عێراقییەكە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “ئەو شوێنانە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بەكارهێندراون”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “فڕۆكەكان بە تەواوی ئامانجەكانیان پێكاوە و سەرجەم ئەو شوێنانەیان لەناوبردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی زەیدی بۆ مەسعود پزیشکیان: دەتوانین ڕۆڵی نێوەندگیر لەنێوان ئێوە و ئەمریکا بگێڕین

ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێگەیشت و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد. ئەمڕۆ…
Total
0
Share