داهاتی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له 2020 به به‌راورد به ساڵێك پێشتر له‌سه‌دا حه‌وت زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته سێ ملیار و 720 ملیۆن دۆلار.
تۆڕەكە له‌باره‌ی چاره‌كی چواره‌می 2020 ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و بەپێی ناوەرۆكەكەی ئەو داهاتەی كۆمپانیاكه له چاره‌كی كۆتایی ساڵی ڕابردوو به‌ده‌ستیهێناوه به به‌راورد به هه‌مان قۆناغی ساڵێك پێشتر له 28% زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیار و 290 ملیۆن دۆلار. كۆمپانیاكه له چاره‌كی چواره‌می 2019 داهاته‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلار بوو.
داهاتی تویته‌ر له 2020دا به به‌راورد به ساڵێك پێشتر، له‌سه‌دا حه‌وت زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته سێ ملیار و 720 ملیۆن دۆلار، لەكاتێكدا داهاتەكەی لە ساڵی پێشتردا سێ ملیار و 450 ملیۆن دۆلار بووه.
قازانجی كۆمپانیاكه له دوا چاره‌كی 2020 به به‌راورد به هه‌مان قۆناغی ساڵێك پێشتر، له 87% زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته 222 ملیۆن دۆلار، لە دوا چارەكی ساڵی پێشتردا 118 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار بوو.
له ساڵی 2020 تویته‌ر به بەهای یه‌ك ملیار و 140 ملیۆن دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه و له 2019دا به بەهای یه‌ك ملیۆن و 47 هه‌زار زیانی به‌ركه‌وتبوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ره چالاكه‌كانی تویته‌ر له دوا چاره‌كی ساڵی ڕابردوو به به‌راورد به هه‌مان قۆناغی ساڵێك پێشتر، له 27% زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته 192 ملیۆن كه‌س.
س: ئانادۆڵۆ