ڤاكسینی كۆرۆنا ژیان ئاساییده‌كاته‌وه‌؟

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆیه‌كی به‌ڕیتانی و زانایان ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌، پاش دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆناش ژیان به‌ قۆناغ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ و پێویستی به‌ كات ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیان پاش كۆرۆنا، كه‌ناڵی بی بی سی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، زاناكانی به‌شێك له‌ زانكۆكانی به‌ڕیتانیا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت پاش دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا ژیان ناگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی له‌ كاتێكی كورتدا.

زانكۆی ڕۆیاڵی به‌ڕیتانی له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، پێویسته‌ هه‌موو جیهان واقیعبین بن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی ڤاكسینی كۆرۆنا چی ده‌بێت و كه‌ی ده‌بێت.

ڤیوناڵ كۆڵی، مامۆستای زانكۆ له‌ له‌نده‌ن ده‌ڵێت، “ڤاكسینی كۆرۆنا هیوایه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ كۆتاییهێنانی كۆرۆنا، به‌ڵام ده‌زانین مێژووی گه‌شه‌پێدانی ڤاكسین پڕه‌ له‌ به‌رزونزمی”.

ئه‌وه‌ی زانكۆكانی به‌ڕیتانیا قسه‌یان له‌باره‌وه‌ كردووه‌، پرسی ده‌ستخستنی ڤاكسینه‌كه‌یه‌ له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه‌، كه‌ به‌ پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌ن دانراوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، پرۆفیسۆر نیلای شا، سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاریی كیمیائی له‌ زانكۆی ئیمپیریاڵ له‌نده‌ن كۆلێج وتویه‌تی، “ته‌نانه‌ت گه‌ر ڤاكسینی كۆرۆنا ئاماده‌بێت، مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی مانگێكدا ده‌گاته‌ سه‌رجه‌می دانیشتووانی جیهان، به‌ڵكو ئه‌و پرۆسه‌یه‌ پێویستی به‌ شه‌ش یان حه‌وت مانگ یان ساڵێك ده‌بێت”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ دۆڤی پێش كۆرۆنا له‌ مانگی ئازاری ساڵی داهاتوودا مه‌حاڵه‌، ئاڵه‌نگارییه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ داهاتوودا.

دامه‌زراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ ئه‌گه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا، پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه‌ تا به‌هار ژیان بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخه‌ ئاساییه‌كه‌ی خۆی.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان: هەدەپە بەردەوام لە دوو شوێنە، شاخ و سەرشەقام

بابەتی دواتر

ئەمریكا: ئەوروپا كلیلی ئاشتیی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share