لیژنەی ئەمنی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوبات ڕایگەیاند کە بوونی حەشدی شەعبی لە ناوچە ئازادکراوەکان یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی پاراستنی ئەو ناوچانە و کشاندنەوەیان کارەسات دروستدەکات.
کاتع ڕکابی، ئەندامی لیژنەی ئەمنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،”حەشدی شەعبی هێزێکی حکومی چالاکە و لە ڕێکخستن و ئەرک و چالاکییەکانیاندا لە ناوچە ئازادکراوەکان یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانە”.
ڕکابی دەڵێت، “ناکرێت هێزەکانی حەشدی شەعبی لەو ناوچانە بکشێنەوە کە لەژێردەستی داعش ئازادکراون و هەربڕیارێک بۆ کشانەوەیان هەنگاوێکی دروست نییە، ئەمەش دەرفەت بۆ ئەو لایەنانە دەڕەخسێنێت کە دەیانەوێت ئاسایشی ئەو ناوچانە بشێوێنن”.
ڕاشیگەیاند، “بڵاوبوونەوەی حەشدی شەعبی لەو پارێزگا و شارانەی کە ئازادکراون کاریگەری گەورەیان لەسەر پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانە”.